هەسەدە: رێککەوتن لەگەڵ دەسەڵاتى دیمەشق سەركەوتوو نەبوو
2 کاتژمێر پێش ئێستا
15 جار خوێنراوەتەوە
وتەبێژی هەسەدە رایگەیاند: كۆبونەوەكان لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق سەركەوتوو نەبوون، مەزڵوم عەبدى گەڕاوەتەوە رۆژئاوای كوردستان.
فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات"هەسەدە"رایگەیاند: مەزڵوم عەبدی گەڕاوەتەوە رۆژائاوای كوردستان و سەركردایەتی هێزەكانیان دەكات و ناوبراو بۆ یەكڕیزی سوریا و چارەسەری ئاشتیانە چووە دیمەشق.
سەبارەت بە هێرشەكانیش ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: گروپە چەكدارەكان لە چەند ئاڕاستەیەكی جیاوازەوە، پەلاماری ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو هێرشەكان پووچەڵ كراوەتەوە.
|