رەوتی هەڵوێست: نەخشە رێگای بەرگریکردنمان لە رۆژئاوا ئامادەکردووە

2   کاتژمێر پێش ئێستا  17 جار خوێنراوەتەوە

رەوتی هەڵوێست کە عەلی حەمە ساڵح سەرۆکایەتی دەکات داوای کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

بەپێی راگەیاندراوێکی رەوتی هەڵوێست: "لەپێناوی گەل و نیشتیمانمان داوا لەسەرجەم هێزە سیاسییەکان و فراکسیۆنە پەرلەمانیەکان دەکەین سبەی 21/1/2026 کاتژمێر (11) لە پەرلەمانی کوردستان کۆببینەوە".

لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "ئێمە لە رەوتی هەڵوێست نەخشەڕێگای بەرگریکردنمان لە ڕۆژئاوا ئامادەکردووە، پەسەندی دەکەین و با لە ئاستی هەرێمى کوردستان و ئەوروپا و ئەمریکا لە زووترین کاتدا دەست بکەین بەکارکردن".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە