نزیکەی 600 مووشەک و درۆن ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون

1     کاتژمێر پێش ئێستا  8 جار خوێنراوەتەوە

لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتەوە، هەرێمی کوردستان بووەتە ئامانجی هێرشی بەردەوامی درۆن و مووشەک؛ بە گوێرەی ئامارەکان، تا ئێستا 588 هێرش تۆمارکراون و تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوودا 32 درۆن ئاراستەی ناوچە جیاجیاکان کراون.
 
بە گوێرەی بەدواداچوون رووداو، لە دەستپێکی جەنگەکەوە تاوەکو کاتژمێر 11:00ـی ئەمڕۆ، 2ـی نیسان، بە 458 درۆن و مووشەک ئاراستەی سنووری پارێزگای هەولێر کراون، واتە 77.8٪ی کۆی هێرشەکان.
 
هەروەها 103 درۆن و مووشەک (17.5٪) ئاراستەی سلێمانی کراون. بە 25 درۆن و مووشەک (4.2٪) هێرش کراوەتە سەر دهۆک و لە یەک هێرش دا دوو درۆن بۆ سەر هەڵەبجە بەکارهێندران.
 
بە گوێرەی ئامارەکان، لە ئەنجامی هێرشەکان لە 28ی شوباتەوە 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و 91 کەسیش بریندار بوون.
 
ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، شەشیان پێشمەرگەی فەرماندەیی دەڤەری یەک بوون لە سنووری خەلیفان لە پارێزگای هەولێر شەهید بوون، یەکێکیان کارمەندێکی ئاسایش بوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر شەهید بوو، شەشیان پێشمەرگەی سێ حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون کە دووانیان لە هەولێر و دووانیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دووانەکەی دیکەش لە سنووری باشیک لە دەشتی نەینەوا شەهید بوون، هەروەها 12ـی ئادار سەربازێکی فەرەنسا لە هەولێر گیانی لەدەستدا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە