ئاریان لەتیف تابلۆکانی لە رۆما دەخاتەڕوو
21 کاتژمێر پێش ئێستا
43 جار خوێنراوەتەوە
پێشانگەیەکی هاوبەشی شێوەکاری لە گەلەری هونەریی مەدینە لە رۆمای ئیتاڵیا کرایەوە، تێیدا بەرهەمی سێ شێوەکاری کورد، فەرەنسی و ئیتاڵی بەرچاو دەکەون.
پێشانگەکە بەناونیشانی "پردە ئاسۆی نێوان هەرێمی کوردستان، فەرەنسا و ئیتاڵیا"یە، تێیدا ئاریان لەتیف، شێوەکاری کورد، بەرهەمەکانی لەگەڵ پاولا ڤینسیگێرا، شێوەکاری ئیتاڵی و پینۆ ماجۆلیکا، شێوەکاری فەرەنسی خستەڕوو.
پێشانگەکە بە سپۆنسەریی رێزان حەمەساڵح، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا کرایەوە و ستافی نوێنەرایەتییەکە تێیدا ئامادەبوو و ڤالێریا فەرانتی، رێکخەری پێشانگەکەیە.
ڤالێریا فەرانتی، رێکخەری پێشانگە، بە رووداوی راگەیاند: "".
لە کۆی 18 تابلۆی پێشانگەکە، پێنج تابلۆی ئاریان لەتیف بوون کە کولتوور و سرووشتی کوردستانیان دەخستەڕوو.
ئاریان لەتیف رایگەیاندووە، هەوڵیانداوە لە رێگەی پێشانگەکەوە کولتووری هەرسێ وڵاتەکە بخەنەڕوو. گوتیشی، کولتوور زۆرجار کاریگەری لەسەر رەنگەکان هەیە.
پێشانگەکە لە 7ـی حوزەیرانی 2025 کرایەوە و تاوەکو 20 مانگ بەردەوام دەبێت.
ئاریان لەتیف، لەدایکبووی شاری سلێمانییە، دەرچووی بەشی تیشکە لە پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی، دەستپێکی کاری هونەریی بۆ 2014 دەگەڕێتەوە، 23 پێشانگەی هاوبەشی لە باشووری کوردستان هەبووە، جگە لە 12 پێشانگەی دیکە لە تورکیا، یۆنان، کۆریای باشوور، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، فەرەنسا و لوبنان.
|