کاریگەریی خواردنەوە کحولییەکان لەسەر جۆری خەوتن چییە؟

4   کاتژمێر پێش ئێستا  29 جار خوێنراوەتەوە

هەرچەندە ڕەنگە دوای خواردنی کحول هەست بە خەواڵوویی بکەیت، بەڵام یارمەتیدەر نییە بۆ خەوتن، دەبێتە هۆی خراپی جۆری خەو لەگەڵ تێکچوونی زۆر بەتایبەت لە چارەکی دووەمی شەودا.

لەوانەیە هەست بە خەواڵوویی بکەیت دوای خواردنەوەی بیرە، ویسکی، یان هەر جۆرە کحولێکی تر، بەڵام ئایا تا ئێستا تێبینیت کردووە، کە جۆری و کاتژمێرەکانی خەوتنت ئاسایی نییە دوای خواردنەوەی کحول؟

لێرەدا باس لەوە دەکەین کە چۆن کحول کاریگەری لەسەر جۆری خەوتنت هەیە.

دەستوەردان لە ڕیتمەکانی ڕۆژانە (کاتژمێری جەستە)

کحول بەرهەمهێنانی ئاسایی ماددە کیمیاییەکان لە جەستەدا تێکدەدات کە بەرپرسن لە خەوتن. لەژێر کاریگەری کحولدا، زۆربەی کات لە بەشی یەکەمی شەودا خۆت لە خەوی قووڵدا دەبینیتەوە، بەڵام لە نیوەی دووەمدا بە شێوەیەکی فراوان بەئاگا دەبیتەوە، بەتایبەتی لە دەوروبەری کاتژمێر ٤ـی بەیانیدا.

بەشێووەیەکی گشتی خواردنەووە کحوولییەکان کۆمەڵێک کاریگەری نەرێنیان لەسەر جۆری خەوتن هەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن:

پرخە پرخی شەوان

کاریگەری هێورکەرەوەی کحول دەبێتە هۆی ئەوەی هەموو ماسولکەکانی لەش بە ماسولکەکانی قورگیشەوە ئیسراحەت بکەن. ئەمەش ڕێڕەوی هەوا دەگرێت و ڕەنگە پێویست بکات بە کەمێک هەوڵی زیاتر هەناسە بدەیت. ئەمەش وا دەکات تووشی پرخە و تێکچوونی خەو ببیت.

میز کردنی زۆر

بە شێوەیەکی ئاسایی میزڵدان لە شەودا لە حاڵەتی خەوی زستانەدایە. بەڵام خواردنەوەی کحول لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی میز کردن لە شەواندا. ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە کحول میزهەڵگرێکە. کاریگەری لەسەر گورچیلە دەبێت بە شێوەیەک کە بەرهەمهێنانی میز زیاد دەکات، بەمەش خەو تێکدەدات. تێکچوونی خەو دەبێتە هۆی ماندوێتی و خەواڵوویی لە ماوەی ڕۆژی دواتردا.

وابەستەیی

ئەگەر بە بەردەوام خواردنەووە کحوولییەکان بخۆیتەووە، لەوانەیە بۆ خەوتن پشت بە کحول ببەستیت. بۆ ڕێگریکردن لەم وابەستەییە، پێویستە خووی خواردنەوەت ببڕیت و دڵنیا بیت لەوەی خواردنەوەکەت لە سنووری هەفتەیەکدا جارێک یان دووجار زیاتر نەبێت.

مێشکی بێ ئارام

بەگشتی تا کاتی شەو مێشک ماندوو دەبێت و وامان لێدەکات بە ئارامی بخەوین. بەڵام خواردنەوە کارایی کارکردنی مێشک زیاد دەکات. شەپۆلەکانی مێشک کە بەرپرسن لە خەوتن (شەپۆلی ئەلفا) تێکەڵ بە شەپۆلەکانی پشوودان (شەپۆلی دێڵتا) دەبن. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی مێشک بە خێراییەکی خێراتر بە بێ ئارامی کار بکات لەوەی کە بەزۆری لەکاتی خەوتندا کاردەکات. بەهۆی ئەم تێکچوونە جەستە پشوویەکی شایستە بەدەست ناهێنێت. ئەمەش زیاتر دەبێتە هۆی توڕەبوون و ماندوێتی و کەمبوونەوەی توانای بەرگەگرتن لە بەیانیەکەی دیکەدا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە