"بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەر لە نێو چاکسازییەکاندا بنەبڕ کراوە"

4   کاتژمێر پێش ئێستا  176 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێگرییان کردوە لەوەی هیچ ماددەیەکی هۆشبەر بچێتە نێو چاکسازییەکان.

کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، گرنگە هەرێمی کوردستان نەخشە ڕێگەیەکی هەبێت بۆ بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەر.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە کوردستان خاوەنی شەش چاکسازییە، کە لە هەر چاكسازییەكدا سەنتەری تایبەت بە چارەسەریی ئالودەبوان هەیە، كە كار لەسەر هۆشیاكردنەوە و گەڕانەوەی ئاڵودەبوان دەكات بۆ ناو كۆمەڵگە و تا ئێستا 765 کەس چارەسەرییان وەرگرتوە.

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی باسی لەوەشكرد، لەو شەش چاکسازییەی هەرێمی کوردستان، سێ چاکسازیی بۆ پیاوان، سێ چاکسازیش بۆ ئافرەتان و منداڵانن.

ئەوەشیخستەڕو، ماددەی هۆشبەر بە دەگمەن دەگاتە نێو چاکسازییەکان، مەگەر کەسوکاری بەندکراوان لە شوێنێک بیشارنەوە كە پاسەوانەکانی چاکسازییەکان نەتوانن بیدۆزنەوە. ئێستا بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر لە نێو چاکسازییەکاندا لەگەڵ قاچاخچیانی دەرەوە، بە تەواوەتی بنەبڕ کراوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە