گەرمکردنەوەی برنج زیانی تەندروستی هەیە؟
2026-01-05
304 جار خوێنراوەتەوە
پسپۆرێکی بواری خۆراک لەبارەی گەرمکردنەوەی برنج هۆشداری دەدات و ئەگەری ژەهراویبوونی لێدەکرێت.
دکتۆر ئیمی شا لە بڵاوکراوەیەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هۆشداریدا لەوەی هەر هەڵەیەک لە کاتی گەرمکردنەوەی برنجدا دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خۆراک و هەوکردنی ڕیخۆڵە.
مانەوە و هەڵگرتنی برنج دیمەنێکی باو و ئاساییە لە چێشتخانەکاندا زۆرجار ڕۆژی دواتر گەرم دەکرێتەوە، سەرەڕای بۆنێکی خۆش ، شارەزایان هۆشداری دەدەن لە مەترسییە تەندروستییەکان کە دەتوانێت لە ئەنجامی هەڵگرتنی نادروست یان دووبارە گەرمکردنەوەدا بێتە ئاراوە.
ئیمی شا ئاماژەی بەوە کرد جێهێشتنی برنجی کوڵاو لە پلەی گەرمی ژووردا بۆ ماوەیەکی زۆر زەمینەی گەشەکردن بۆ بەکتریا زیانبەخشەکان دروست دەکات.
بۆ بەدووربوون لەمەش دەبێت برنج بەزووترین کات بخرێتە بەفرگرتەوە، لەکاتی گەرم کردنەوەشیدا دەبێت لە پلەی گەرمی ٦٥ پلەی سەدی زیاتردا گەرم بکرێتەوە، ئەمەش بۆئەوەی بەکتریاکە زیاد نەکات، هەروەها هەتا دەکرێت نابێت برنج بۆ رۆژی دواتر هەڵبگیرێت و دەبێت لە ماوەی رۆژێکدا تەواوبکرێت.
|