لە سێ ساڵی رابردوو بهغدا 41%ی شایستە داراییەکانی ناردووە
2026-01-06
189 جار خوێنراوەتەوە
حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، لە ماوە سێ ساڵی ڕابردودا، لەدوای پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵیی عێراق، کە بۆ هەر سێ ساڵی دارایی (2023 – 2024 – 2025) بو، حکومەتی فیدڕاڵی، 41%ی شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی خەرج کردوە.
حكومهتی ههرێمی كوردستان له راپۆرتێكدا بڵاویكردهوه، "لە ماوە سێ ساڵی ڕابردودا، لە دوای پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵیی عێراق، لە 21ـی (حوزەیران/6)ی ساڵی 2023، کە بۆ هەر سێ ساڵی دارایی (2023 – 2024 – 2025) بو، تیایدا پشکی هەرێمی کوردستان، دوای چەندین گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن، لەنێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ، دیاریکرا".
ئاماژهی بهوهشكردوه، جیاوازیی نێوان شایستە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەوەی بە کردەیی لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردودا خەرجکراوە، بە قەبارەیەکی گەورە خەمڵێندراوە و هەرێم ڕوبەڕوی "گەمارۆی وەبەرهێنان" و "کەلێنی گەورەی دارایی" کراوەتەوە.
بەپێی داتاکان، کۆی شایستەی دارایی هەرێم گەیشتوەتە 58.3 ترلیۆن دینار، بەڵام حكومهتی ههرێم دهڵێت، "ئەوەی بە کردەیی بۆ هەرێم نێردراوە لە 24.3 ترلیۆن دینار تێپەڕی نەکردوە، کە دەکاتە 41%ی مافە داراییەکان و ئەمەش تەنها %3.9ی کۆی بودجەی عێراقە".
ئهوهش خراوهتهڕو، سەرەڕای تەرخانکردنی بڕی 165 ترلیۆن دینار لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە بۆ خەرجییەکانی وەبەرهێنان، پشکی هەرێم سفر بوە، کە بوەتە هۆی فشار بۆ پەکخستنی پڕۆژەکانی ژێرخان لە هەرێمی کوردستان.
حكومهتی ههرێمی كوردستان باسی لهوهكردوه، لەلایەکی دیکەوە، لە دۆسیەی نەوتدا، ڕاگرتنی هەناردەی نەوت لە (ئازار/3)ى 2023، 25 ملیار دۆلار زیانی بە ئابوریی عێراق گەیاندوە، کە لەدوای دەستپێکردنەوەی هەناردە لە کۆتاییەکانی 2025، حکومەتی هەرێم 19.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ" ناردوە، بەڵام دروستکردنی گرفت بۆ ناردنی موچە لە ساڵی 2025 هەر بەردەوام بوە.
ههروهها دهڵێت، حکومەتی فیدراڵ بۆ هەریەك لە ساڵەکانی (2023 – 2024 - 2025)، موچەی ساڵی بەتەواویی خەرج نەکردوە، ئەوەش بوەتە هۆی کەڵەکەبونی شایستە داراییەکان بۆ چەندین مانگ.
حكومهتی ههرێمی كوردستان رونیكردوهتهوه، پابەندبونی دارایی نیشان داوە، بەشێوەیەک لە ساڵی 2025 بڕی 919 ملیار دیناری لە داهاتی نانەوتیی، ڕادەستی گەنجینەی فیدراڵی کردوە.
|