دوای دەستپێکردنی حەبی زەخت هەستت بە ئاوسانی قاچت کردووە؟
1 کاتژمێر پێش ئێستا
31 جار خوێنراوەتەوە
پرسیارێک بۆ هەموو ئەو نەخۆشانەی حەبی زەخت بەکاردەهێنن ئایا هەست دەکەیت قاچەکانت ئاوساون؟ ئایا ئەمە پەیوەندی بە حەبی زەختەکەتەوە هەیە؟
د. باوەڕ بەختیار، پزیشکی هەناوی دڵ و شەکرە و غوددە دەڵێت: زۆرێک لە نەخۆشەکانم ئەم پرسیارەیان لا دروست دەبێت کاتێک تێبینی ئاوسانی قولەپێ یان قاچیان دەکەن.
هەندێک لە حەبەکان کار دەکەن بۆ ئەوەی بۆرییەکانی خوێنت فراوان بکەن تا پەستانی خوێنت دابەزێت. ئەم فراوانبوونە وادەکات بڕێک شلە لە خوێنبەرەکانەوە بچێتە ناو شانەکانی قاچت. ئەمە نەخۆشییەکی کوشندە نییە، بەڵکو تەنها کاردانەوەی دەرمانەکەیە بەرامبەر بە لەشت.
کەمکردنەوەی خوێ و بەرزکردنەوەی قاچەکان کاتی دانیشتن هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی ئاوساوی قاچەکانت.
تێبینییەکی زۆر گرنگ:
ئەگەر ئاوسانەکە لەگەڵ تەنگەنەفەسی، ئازاری سنگ، یان دڵکوتان بوو، ئەوا کاتی ئەوەیە بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکەیت
|