رۆژی هەینی تیروپشکی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ رادەکێشرێت

2   کاتژمێر پێش ئێستا  44 جار خوێنراوەتەوە

رۆژی هەینی تیروپشکی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ و رێگەی قۆناغی شازدە و قۆناغەکانی دیکەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دیاریی دەکرێت.
 
دوای تەوابوونی یارییەکانی قۆناغی خول لە چامپیۆنزلیگدا، هەشت یانە بەشێوەی راستەوخۆ گەیشتنە قۆناغی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و 16 یانە گەیشتنە قۆناغی پاشکۆ، رۆژی هەینی تیروپشک دەکرێت بۆ ئەوەی رووبەڕووبوونەوەکانی ئەو قۆناغەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا یەکلابکرێنەوە.
 
ئەو یانانەی لە قۆناغی پاشکۆ دەبن
 
ریال مەدرید 
پاریس سانجێرمان
ئینتەر
نیوکاسڵ
ئاتلێتیکۆ مەدرید
ئاتالانتا
بایرلیڤەرکوزن
 
بۆرووسیا دۆرتموند
ئۆڵیمپیاکۆس
کلەب برووج
گاڵاتەسەرای
مۆناکۆ
قەرەباخ
بۆدۆ گلیمت
بێنفیکا
 
ئەم 16 یانەیە رووبەڕووی یەکدەبنەوە و براوەی هەر هەشت یارییەکە دەگەنە قۆناغی داهاتوو و بەمشێوەیە قۆناغی هەشت دەردەکەوێت.
 
تیروپشکەکە رۆژی هەینی کاتژمێر 14:00 بەڕێوەدەچێت و لە نیۆنی سویسرا تیروپشکەکە رادەکێشرێت، لەم قۆناغەدا هەموو ئەگەرەکان لەبەردەم یانەکاندا کراوەن، دەکرێت دوو یانەی یەک وڵات رووبەڕووی یەکببنەوە، بەڵام ناکرێت دوو یانەی یەک شار لە یەک شەودا یاریی بکەن، بۆ نموونە ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یەک شەودا یارییەکانیان ئەنجام نادەن.
 
یارییەکانی چوونی قۆناغی پاشکۆ لە رۆژانی 17 و 18ـی 2ـی 2026 بەڕێوەدەچن، رۆژانی 24 و 25ـی 2ـی 2026 یارییەکانی گەڕانەوە دەکرێن و ئەو 8 یانەیە یەکلادەبنەوە کە دەگەنە قۆناغی 16 و رۆژی 27ـی 2ـی 2026 تیروپشکی قۆناغی 16 رادەکێشرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە