گورچیلەکانت بەم ڕێگایانە بپارێزە
2025-05-18
841 جار خوێنراوەتەوە
نەخۆشیەكانی گورچیلە بە یەكێك لە گەورەترین كێشە تەندروستییەكان دادەنرێن كە تووشی مرۆڤەكان دەبن، ئەم كێشە تەندروستییە جگە لەوەی ئازارێكی زۆر بە لەش دەگەیەنێت، كاریگەری لەسەر كاروبارەكانی ژیانی ڕۆژانە دروست دەكات و دەبێتە ھۆی بێزاركردنی ئەو كەسانەی گرفت لە گورچیلەیاندا دروستبوە.
شارەزایانی بواری تەندروستی چەند ڕێنماییەك بۆ پاراستنی گورچیلەكان بڵاو دەكەنەوە كە گرنگترینیان بریتین لە:
دووركەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەكان
نەخواردنی گۆشتی ئامادەكراو
كەمكردنەوەی بەكارھێنانی خوێ لە درووست كردنی خواردەمەنییەكان
خواردنەوەی ئاو بە بەردەوامی
دووركەوتنەوە لە بەكارھێنانی دەرمانی ئازارشكێن
ڕێكخستنی كاتەكانی نوستن
ئەنجامدانی چالاكییە وەرزشییەكان بە شێوەیەكی ڕۆژانە
خواردنی سەوزە بەشێوەیەكی ڕۆژانە و كەمكردنەوەی خواردنی ئەو خۆراكانەی كە بەڕێژەیەكی زۆر پرۆتینیان تێدایە.
|