ئیسرائیل ئامادەکاریی دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەکات
2025-05-21
164 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل ئامادەکاریی بۆ لێدانی گورزێکی گەورەی سەربازیی لە دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکات ئەوەش بە ئامانجی پەکخستنی گفتوگۆکان و نزیککەوتنەوەی ئەمریکا و ئێران.
کەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا لەزاری بەرپرسانی ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە: ئەمریکا زانیاری هەواڵگری نوێی دەستكەوتووە، کە ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.
هاوكات سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بە "سی ئێن ئێن"ی راگەیاندووە، ئیسرائیل رێکەوتنێكی خراپ لەگەڵ ئێران قبوڵ ناکات، جەختیشكردووە لەوەی، ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ لێدانی لە ئێران بەشێوەیەكی تاکلایەنەو بێ گەڕانەوە بۆ ئەمریکا.
سەرچاوەكەی سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەشكردووە: هێشتا روون نییە سەرکردەکانی ئیسرائیل بڕیاری کۆتایییان داوە یان نا بەڵام ئاماژە بەوەش دەکەن تەنها دیاریکردنی کاتەکەی ماوە.
ئامادەكاری ئیسرائیل بۆ پەلاماردانی ئێران لە کاتێکدایە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەوڵی گەیشتن بە رێککەوتنێکی دیپلۆماسی لەگەڵ تاران دەدات لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەى، لەو چوارچێوەشدا لە ماوەی ڕابردوودا شاندی ئەمریكا و ئێران چوار جار لەبارەی پرسی ئەتۆمی لە عومان و ڕۆما كۆبوونەتەوە.
|