هەڤاڵ ئەبووبەکر هۆشداری توند دەداتە هەرێم و بەغدا
4 کاتژمێر پێش ئێستا
21 جار خوێنراوەتەوە
پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی توند ئاراستەی دەسەڵاتدارانی هەرێم و بەغدا دەکات هۆشداری دەدات و دەڵێت، له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ‌دا؛ یهكتربهجێهێشتن و دابڕان و جیابونه‌وه نییه.. ده‌شڵێت، "دروشمبازیی بێ ناوهڕۆك و نامومكین، دابه‌شبون و له‌تبون و ناكۆكیی و ورد‌و خاشبونی ناوخۆ و خۆتان، سه‌رمان به‌تونی بابادا ده‌بات.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، "تا ئه‌مڕۆ له‌هه‌ردوولا ده‌سه‌ڵات حوكم ده‌كات نه‌ك ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌ی هێزو داهاتی پێیه به قه‌د قه‌باره‌كه‌ی كه پێیه‌تی و هه‌یه‌تی؛ حوكم ده‌كات، له‌گه‌ڵیدا دامه‌زراوه‌ی حوكمڕانیی، ئه‌من، عه‌سكه‌ر، مه‌علومات، دیپلۆماسییه‌ت و تەواوی دامەزراوەکانی دیکەو زۆرێك له حیزبه‌كان و كایه‌ی گشتیی و ماڵیی گشتیشیان؛ كۆنترۆڵ و قۆرخكردوه، له كوردستان جگه له‌مانه؛ خاكیشیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌مویان به‌سه‌ر دو به‌ره‌ی دژبه‌ری ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا دابه‌شبون".
ده‌شڵێت، "هه‌ڵبژاردن ته‌نها بۆ ڕهوایهتیبهخۆدانه و هیچ لایه‌ك كه‌مه‌كه‌ی خۆی نادات به زۆره‌كه‌ی هه‌موان و ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ڕاده‌ستی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت ناكات".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئاشكراشیكردوه، "به‌دیلی ڕاسته‌قینه؛ ته‌نها تێپه‌ڕاندنی دهوڵهتحیزب و حیزبڕانیی و حیزبسالارییه، بنیاتنانی حوكمڕانیی و حكومه‌تێكی به‌هێزی دادگه‌ره كه باوه‌ڕی به ده‌ستورو هاوڵاتیبون و ده‌وڵه‌تداریی و سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی یاسا هه‌بێت.
پارێزگاری سلێمانی هۆشداری داوەو ئه‌وه‌شی نوسیوه، "ئیتر تێبگه‌ن، پێبگه‌ن، ڕێبكه‌ن، دروشمبازیی بێ ناوهڕۆك و نامموكین، دابه‌شبون و له‌تبون و ناكۆكیی و فرهبهرهكیی و وردوخاشبونی ناوخۆ و خۆتان، سه‌رمان به‌تونی بابادا؛ ده‌بات".
|