ئه‌و خۆراکانه‌ی ئاوسانی سک زیاد ده‌که‌ن

6   کاتژمێر پێش ئێستا  22 جار خوێنراوەتەوە

ئاوسانی سک له‌ ئه‌نجامی کۆبۆنه‌وه‌ی غازات ڕووده‌دات، له‌ کاتی هه‌رسکردنی خواردن بڕێکی دیاریکراو له‌ گازی هه‌مه‌جۆر دروست ده‌بێت و شتێکی ئاساییه‌ به‌ڵام هه‌ر کاتێک بڕێکی زیاتر دروست بێت ئه‌وا ئاوسانی سکی لێ ده‌که‌وێته‌وه.

د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراك ئاماژەی بەوەکردوە، هەندێك خواردن هەن کە ئاوسانی سك زیاد دەکەن و باشترە ئەو کەسانەی ئەم جۆرە گرفتەیان هەیە خۆیانی لێ بەدوور بگرن، بەم جۆرە:

۱. پاقله‌مه‌نیه‌کان : پاقله‌ ، فاسۆلیا ، نیسک ، نۆک ، بازالیا.

۲. شیر و به‌رهه‌مه‌کانی.

۳. قه‌ڕنابیت ، بڕۆکلی ، که‌له‌رم.

٤. میوه‌ی وشکراو وه‌ک مێوژ و هه‌نجیر و قه‌یسی وشکراو.

٥. باینجان، کاهوو، سۆیا، پیاز.

٦. خواردنی چه‌ور: وه‌ک شیرینی، ماسی چه‌ور، کێک، که‌ره‌، سه‌ڵسه‌.

۷. مادده‌ شیرینەکان و جێگره‌وه‌ی شه‌کر.

۸. ئه‌و خواردنانه‌ی بڕێکی زۆر مادده‌ی ڕه‌نگی دروستکراوی تێدایه.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە