عێراق بەستنەوەی بازگەكانی هەرێمی بە دەروازە سنوورییەكانەوە ڕاگەیاند

2025-06-11  193 جار خوێنراوەتەوە

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بازگەکانی هەرێمی کوردستان بەسترانەوە بە دەستەکەوە و دەشڵێت: بۆ گرنتی كردنی دادپەروەرییە لە كۆكردنەوەی باج.

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆسەی بەستنەوەی بازگەكانی هەرێمی كوردستان بە بارەگای دەستەكەمانەوە كۆتایی هات.

ڕاشیگەیاندووە، دواین بازگە كە بە بارەگای دەستەكەمانەوە بەسترایەوە بازگەی (باوە مەحمود) بوو. (ئەم بازگەیە دەكەوێتە سنوری خانەقین)ەوە.

دەشڵێت: بەستنەوەی بازگەكانی هەرێمی كوردستان بە بارەگای دەستەكەمانەوە بۆ گەرەنتیكردنی دادپەروەرییە لە كۆكردنەوەی باج؛ بەگوێرەی بڕیاری ژمارە 270ی ساڵی 2025ی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە