ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه ئامانجی بنكه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات
2025-06-12
81 جار خوێنراوەتەوە
كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ئەوە دەکات بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته ئامانج له ئه‌گه‌ری ڕوودانی ململانێکاندا، له كاتێكدا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ خولی نوێی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان له ئارادایه.
عه‌زیز ناسرزاده، وه‌زیری به‌رگری ئێران وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكای دایه‌وه كه ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان شكستیان هێنا، هه‌نگاوی سه‌ربازی ده‌گرنه‌به‌ر و وتی، "هیوادارین دانوستانه‌كان بگه‌نه ئه‌نجام، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕونه‌دات و ململانێیه‌ك به زۆر به‌سه‌رماندا بسه‌پێندرێت، گومانی تێدا نییه كه به دڵنیاییه‌وه زیانه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر زۆر له زیانه‌كانی ئێمه گه‌وره‌تر ده‌بێت".
وتیشی، "ئێمه توانای گه‌یشتن به هه‌مو بنكه‌كانی ئه‌مریكامان هه‌یه، بێ دودڵی هه‌مویان ده‌كه‌ینه ئامانج له وڵاتانی میوانداریان، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌مریكا ناچار ده‌بێت ناوچه‌كه به‌جێبهێڵێت".
ئه‌مریكا چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازی له وڵاتانی دراوسێی ئێران هه‌یه، گه‌وره‌ترینیان له قه‌ته‌ره، كه باره‌گاكه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی (CENTCOM)ی تێدایه .
تاران و واشنتن كه زیاتر له چوار ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان پچڕاند، له مانگی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵه‌وه پێنج خولی دانوستانیان ئه‌نجامداوه و به نێوه‌ندگیری سوڵتانییه‌تی عومان .
ئیسماعیل به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، "بڕیاره خولی داهاتوی دانوستانه‌كانی ناڕاسته‌وخۆی نێوان ئێران و ئه‌مریكا یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له شاری مه‌سقه‌ت"ی پایته‌ختی سوڵتانییه‌تی عومان به‌ڕێوه بچێت .
تا ئێستا هیچ لێدوانێكی ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن سوڵتانییهتهوه نه‌دراوه كه میوانداری به‌شێك له خوله‌كانی پێشووی كردوه، له كاتێكدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕۆژی پێنجشه‌ممه دانوستانه‌كان ئه‌نجام بدرێت .
|