تەرمی زیاتر لە 100 كەسی ناو فڕۆكە تێكشكاوەكە دهرهێنرا
2025-06-12
359 جار خوێنراوەتەوە
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردهوه، پۆلیسی هیندستان تەرمی زیاتر لە 204 كەسی ناو فڕۆكە تێكشكاوەكە دهرهێنراوه كه نیوهڕۆی ئهمڕۆ لهە شاری ئەحمەدئاباد لە ڕۆژئاوای هیندستان کەوتە خوارەوە.
هێڵی ئاسمانیی وڵاتەکە پێشتر ناسنامەی سەرنشینانی ئاشکرا کردبوو. بەگوێرەی هێڵەکە 169 کەس هیند، 53 بەریتانی، 7 پۆرتوگالی و یەکێکیشیان کەنەدی بووە. هەروەها 12ـیان تیمی فڕۆکەوانیی بوون.
نیوهڕۆی ئهمڕۆ پێنجشهممه فڕۆکەیەک کە بەرەو لەندەن دەڕۆیشت دوای ماوەیەکی کەم لە بەرزبونەوەی لە فڕۆکەخانەی ئەحمەدئاباد لە ڕۆژئاوای هیندستان کەوتە خوارەوە، زیاتر لە 240 کەس لەناو فڕۆکەکەدا بون کە 169 كهسیان هیندستانی، 53 کەسیان بریتانی، 7 كهس پرتوگالی و یهك كهسیان كهنهدی بون.
فڕۆکەیەکی جۆری ئێر هیندستان بۆینگ 787-8 دریملاینەر دوای چەند خولەکێک لە بهڕێكهوتنی له فڕۆکەخانەی ئەحمەدئابادەوە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی گاتویک لە لەندەن کەوتە خوارەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەحمەدئاباد ئاماژەی بەوەکرد، پێدەچێت هیچ کەسێک لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئێر هیندستان کە زیاتر لە 240 کەسی تێدابوە، لەنێویاندا دو فڕۆکەوان و 10 ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی، ڕزگاربوی نهبوبێت.
بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەحمەدئاباد ڕونیكردهوه، "زیانی گیانی" لەسەر زەوی لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، لە نزیک فڕۆکەخانە هەبوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری پۆلیسی هیندستانەوە ڕایگەیاندوە، "زیاتر لە 204 تەرم" لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی هیندستان دەرهێنراون.
فایز ئەحمەد کیدوای، بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ڕاگەیاندوە، "فڕۆکەی AA 171 کە فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ 787 بوە، لە ناوچەیەکی نیشتەجێبون بە ناوی مێغانی ناگار پێنج خولەک دوای بەرزبونەوەی کەوتوەتە خوارەوە".
کەناڵی سی ئێن ئێن نیوز-18 هیندستان بڵاویکردەوە، فڕۆکەکە کەوتوهتە ناو هۆڵی نانخواردنی هۆستێلێکی کۆلێژی پزیشکی حکومییەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران گیانیان لەدەستداوە.
|