عێراق: به‌رده‌وامیی جەنگی ئیسرائیل و ئێران كاره‌سات دەنێتەوە
11 کاتژمێر پێش ئێستا
41 جار خوێنراوەتەوە
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا، نیگه‌رانیی وڵاتەکەی لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی مادە تیشکدەرەکان لە ناوچەکە دەرده‌بڕێت، جەنگی ئیسرائیل و ئێرانیش بە هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ژینگه و ته‌ندروستیی جیهان پێناسە دەکات.
قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاندووە، به‌رده‌وامیی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران كه دامه‌زراوه ئه‌تۆمی و سه‌ربازییه‌كانی تێدا به‌ئامانج ده‌گیرێت، "كاره‌ساتی گه‌وره‌ی تەندروستی و ژینگەیی لەسەر ئاستی جیهان دروست ده‌کات."
ئەعرەجی هۆشداری دەدات لەوەی، ئەگەر جەنگەکە به‌رده‌وام بێت، "ناوچه‌كه راده‌كێشێته نێو کارەساتێکی پێشبینی نەکراوەوە."
دووپاتیشی کردەوە، "حکومەتی عێراق ئامادەیە هاوکاریی هەموو لایەنەکان بکات بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم قەیرانە و پاراستنی خەڵکی سڤیل لە بەڵای جەنگ و رێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان."
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەنجوومەنی ئاسایش و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کرد، "رێوشوێنی بەپەلە و خێرا بگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە کارەساتی مرۆیی."
قسەکانی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە کاتێکدایە، ئیسرائیل رایگەیاندووە، ئامانجیان لەنێوبردنی بنکە و وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێرانە؛ ئەمڕۆش سوپای پاسدارانی ئێران داوای لە ئیسرائیلییەکان کرد، دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمیی دیمۆنا چۆڵ بکەن.
|