سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراق داوای خانەنشینبونی پێشکەشکردوه
5 کاتژمێر پێش ئێستا
190 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، دەستیلەکارکێشایەوە و داوای خانەنشین بوون دەکات
دواى ئەوەى لەلایەن سێ سەرۆکایەتی عێراقەوە (سەرۆکایەتیی کۆمار و حکومەت و پەرلەمان) داواى جاسم عوبێدى، سەرۆکى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى سیاسى و یاسایی رەت کرایەوە، ئەمڕۆ سەرۆکى دادگاى فیدراڵى داواى خانەنشینبون و دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەش بە سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەریی کردوە.
ئەم داوایەى سەرۆکى دادگاى فیدراڵى عێراق دواى ئەوەدێت، لە چەند رۆژى رابردودا لەسەر ناکۆکبون لەسەر چەند پرسێک؛ نۆ دادوەرى دادگاکە دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کرد.
دادگەی باڵای فیدڕاڵی بە سەرۆكی دادگاكەوە لە نۆ كەس پێك دێن و چوار دادوەری دیكەش ئەندامی یەدەگن.
ڕۆژی پێنجشەممە، 23-06-2025، بەهۆی کێشە ناوخۆییەکان، لە كۆی نۆ ئەندامی دادگەی فیدڕاڵیی عێراق، شەش ئەندامی دادگەكە داوای دەستلەکارکێشانەوەیان پێشكەشی سەرۆكی دادگاكە کرد، بەڵام تا ئێستا داواکە پەسەند نەکراوە.
وابڕیار بوو ئەو ڕۆژە دادگەی فیدڕاڵی كۆببێتەوە و ڕاوێژ و گفتوگۆ سەبارەت بە دوو بڕگە بكات؛ ڕێککەوتنی خۆر عەبدوڵڵا و دەركردنی فەرمانێكی سالاری (ئەمری وەلائی) سەبارەت بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە.
جاسم محەممەد عەبوود عمێری تەمەنی 61 ساڵە، لە ساڵی 2021 بە دەنگدانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرایە سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق.
|