لاهور شێخ جەنگی: هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێککەوتنێک لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان
2025-07-20
247 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆكی بەرەی گەل ڕایدەگەیەنێت، دەبێت هەرێم و بەغدا بیر لە چارەسەری ریشەیی کێشەکان بکەنەوە و بگەنە ڕێککەوتنێک، کە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان بێت.
لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لەگەڵ ئاندرو بیزلی، كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان كۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، گفتوگۆ كراوە لەبارەی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و پرسی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی، هەروەها بابەتی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەتایبەت کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاندووە، دەبێت چیتر ململانێ سیاسیەکان تێکەڵ بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەکرێت، هەرێم و بەغدا بیر لە چارەسەری ریشەیی کێشەکان بکەنەوە و بگەنە ڕێککەوتنێک، کە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان بێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، باس لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کراوە و دەڵێت: پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردبێت دوور لەهەر دەستێوەردانێکی دەرەکی، لەپێناو باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان.
|