كونبوونی پەردەی گوێ چۆنە و زیانەكانی چین؟

2025-07-22  391 جار خوێنراوەتەوە

پسپۆڕێکی نەخۆشییەكانی گوێ دەڵێت، پەردەی گوێ بریتییە لە پەردەیەكی تەنك، دەبێتە ناوبڕێك لە نێوان گوێ ناوەڕاست و كەناڵی بیستن، كاری سەرەكیی ئەم پەردەیە گواستنەوەی شەپۆلی دەنگە لە گوێی دەرەوە بۆ ئەندامە بچكۆلەكانی ناو گوێی ناوەڕاست.

د. پێشڕەو بورهان پسپۆڕی نەخۆشییەكانی گوێ لە نووسینێكدا ئاماژە بە كونبوونی پەردەی گوێ دەكات:-

پەردەی گوێ بریتییە لە پەردەیەكی تەنك، دەبێتە ناوبڕێك لە نێوان گوێ ناوەڕاست و كەناڵی بیستن، كاری سەرەكیی ئەم پەردەیە گواستنەوەی شەپۆلی دەنگە لە گوێی دەرەوە بۆ ئەندامە بچكۆلەكانی ناو گوێی ناوەڕاست.

كاری پەردەكە ئەوەیە پارێزگاری لە گوێ دەكات لە میكرۆبەكان و پارێزگاری دەكات لە چوونە ژوورەوەی ئاو بۆ ناو گوێچكە لە كاتی مەلەكردن و خۆشووشتن.

زۆر جار پەردەی گوێ دووچاری هەندێ باردۆخ دەبێت، دەبێتە هۆی دڕانی ئەم پەردەیە دواتر درووستبوونی كون.

نیشانەكانی كونبوونی پەردەی گوێ ئەمانەن:

یەكەم- دووبارەبوونەوەی هەوكردنی گوێ لەگەڵ دەرچوونی دەنگ (كێم و خوێن) لە گوێی تووشبوو.

دووەم- نەمانی هەستی بیستن بە شێوەیەكی پچر لە گوێی تووشبوو بە كون.

سێیەم- زرینگانەوە و تەپە تەپ.

چوارەم- ئێشێكی زۆر لە گوێچكە، كە هەستی حەسانەوە لە دەستدەدا

پێنجەم- تێكهەڵچوون، ڕشانەوە، بەهۆی سەرسووڕانەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە