پۆلیسی سلێمانی شاسوار عەبدولواحیدی دەستگیر دەکات

2025-08-13  237 جار خوێنراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی هۆکاری دەستگیرکردنی شاسوارعەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ئاشکرا کرد و رایگەیاند:" بەفەرمانی دادوەر و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە".

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: لەسەر فەرمانی دەستگیرکردنی ژمارە(251ک2021) لە 4ی8ی 2025فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید  دەرکراوە و ئێوارەی ئەمرۆ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە ناوبراو دەستگیر کراو رێکارە یاساییەکانی بەرامبەر جێبەجێکرا.

راشیگەیاند: سبەی ئامادە دەکرێت لەبەردەم دادوەردا و  سەرجەم رێکارە یاساییەکان بەرامبەری ئەنجامدراوە.

دەربارەی کاتی دەستگیرکردنیشی، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: پۆلیس چ کاتێک بەگونجاو بزانێت، ئەو کات دەستگیری دەکات


   ئەمانەش بخوێنەرەوە