هۆشدارییه‌کی تووند له حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان
2025-08-13
267 جار خوێنراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان "هۆشداریی تووند" بەو کەسانە دەدات لەژێر ناوی جیا لە سۆشیاڵ میدیا رێکلام بۆ ئەوە دەکەن گوایە خەڵک دەبەنە عومرە بەشێوەی نایاسایی.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، ئەوانەی کۆمپانیای حەج و عومرەیان نییە و هاوپشک و فەرمانبەر نین لە هیچ کۆمپانیایەک، لەدوای ئەم هۆشدارییەوە بەردەوام بن لە رێکلامکردن، "لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێڕییان لەگەڵدا دەکرێت".
دەقی هۆشدارییەکە:
به مه‌به‌ستی رێكخستنی پرۆسه‌ی عومره بۆ ساڵی 2025–2026، بەڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان هۆشداریی تووند ده‌داته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ژێر ناوی جیا جیا و به به‌كارهێنانی په‌یجه‌كانی سوشیاڵ میدیا ده‌ستیان كردووه به ریكلام كردن بۆ بردنی هاووڵاتیان بۆ عومرە به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای حه‌ج و عومره‌یان هه‌بێت یاخود هاوپشك و فه‌رمانبه‌ر بن له هیچ كۆمپانیایه‌كی حه‌ج و عومره، بۆیه لێره‌وه به پێویستی ده‌زانین به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هاووڵاتیان و مافی كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی حه‌ج و عومره به فه‌رمی تۆمار كراون و گرێبه‌ستیان كردووه، هه‌ر كه‌سێك له دوای ئه‌م هۆشدارییه‌وە ئه‌م كاره رانه‌گرێت، رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێڕی ده‌بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان
13/8/2025
|