بەم ڕێگایانە چارەسەری شێرپەنجەی جگەر دەکرێت
2025-08-15
429 جار خوێنراوەتەوە
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی غودە و کۆئەندامی هەرس دەڵێت: شێرپەنجەی جگەر بە پشتبەستن بە قۆناغ و کارکردنی جگەر و تەندرووستی گشتی نەخۆشەکە چارەسەر دەکرێت.
د.هاوار نەقشبەندی پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی غودە و کۆئەندامی هەرس و نازور لە نووسینێكدا ئاماژە بە ژمارەیەك ڕێگا دەكات بۆ چارەسەری شێرپەنجەی جگەر.
دەقی نووسینەكەی :-
بەم ڕێگایانە چارەسەری شێرپەنجەی جگەر دەکرێت
شێرپەنجەی جگەر بە پشتبەستن بە قۆناغ و کارکردنی جگەر و تەندرووستی گشتی نەخۆشەکە چارەسەر دەکرێت.
نەشتەرگەری
بڕینی جگەر (لابردنی): ئەگەر وەرەمەکە بچووک بێت و بەشەکانی دیکەی جگەر تەندرووست بێت.
چاندنی جگەر: باشترینە بۆ هەندێک نەخۆش کە شێرپەنجەی جگەر لە قۆناغی سەرەتاییدایە و تێکچوونی جگەریان هەیە.
لابردنی مایکرۆوەیڤ (MWA): گەرمی بەکاردەهێنێت بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
ڕێگری کردن لە ڕۆیشتنی خوێن بۆ وەرەمەکە (embolization) و ڕاستەوخۆ ماددەی کیمیای یان تیشک دەگەیەنێت بە وەرەمەکە.
دەرمان
دەرمانەکانی وەک سۆرافینیب یان لێنڤاتینیب ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکەن.
چارەسەری بەرگری
یارمەتی سیستەمی بەرگری لەش دەدەن هێرش بکاتە سەر شێرپەنجە.
چارەسەری تیشکی
|