كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم كێشه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت دروست دەكه‌ن؟
2 کاتژمێر پێش ئێستا
8 جار خوێنراوەتەوە
له‌ئه‌گه‌ری هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له دوو رۆژی داهاتوودا، حكومه‌تی عیراق پابه‌ند ده‌كرێت كه مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران بۆ هه‌رێم بنێرێت، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی‌ش له‌خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق ده‌ڵێت:" گرنگه رێگه‌نه‌درێت كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كێشه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم دروستبكه‌ن.
شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی خولی پەرلەمانی عیراق به ٧ڕۆژی راگه‌یاند: هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ن ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌دوو رۆژی داهاتوودا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده بكرێته‌وه، به‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتیش خاڵێكی سه‌ره‌كی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان جیاوازی له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تدا هه‌یه و بڕیاره له‌داهاتوودا لیژنه‌یه‌ك له‌به‌غداوه بێته هه‌ولێر و بڕی داهاتی نانه‌وتی دیاریی بكات، كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتی بۆ به‌غدا بنێرێت.
شیروان میرزا ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: بۆ مانگه‌كانی دیكه پێویسته لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت پێكبهێنرێت و خه‌مڵاندن بۆ داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم بكات، به‌ڵام بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران، گرنگه پێش رۆژی سێشه‌ممه كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نه‌وت هه‌نارده كرابێته‌وه‌و داهاتی نانه‌وتیش بۆ به‌غدا نێدرابێت، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق مووچه‌ی هه‌رێم بنێرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌م دوو رۆژه زۆر گرنگه بڕیار له‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بدرێت و رێگه‌ندرێت كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كێشه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت دروستبكه‌ن.
مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مووچه‌یان چاره‌سه‌ر ببێت، هه‌رچه‌ند له‌عیراق ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب كراوه، به‌ڵام مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانیان ده‌كه‌ن و تائێستاش هیچ واده‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌یان دیاری نەکراوە.
|