‌لە چ کاتێکدا نەخۆشییەکانی پەنکریاس مەترسیدارن؟

2025-10-06  308 جار خوێنراوەتەوە

نەخۆشییەکانی پەنکریاس لە چوارچێوەی چەند نیشانەیەکدا بەدەردەکەون، هەر کاتێک هەستت بەم نیشانانە کرد ئەوا مەترسیدارە و پێویستی بە پشکنین و  چارەسەری پزیشکی هەیە.

د.سەرکەوت رؤوف محمد امین پسپۆڕی وورد لە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەرو هەناوبینی باس لە نیشانە مەترسیدارەکانی نەخۆشی پەنکریاس دەکات.

نیشانەکانی نەخۆشییەکانی پەنکریاس وەک هەوکردنی پەنکریاس، شێرپەنجەی پەنکریاس و هەندێک لە نەخۆشیەکانی تر بریتین لە:

1- زەردوویی: زەردبوونی پێست یان چاو.

2- هێڵنجدان و ڕشانەوە.

3- تا: لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ هەوکردن.

4- خێرا لێدانی دڵ یان دابەزینی پەستانی خوێن.

5- ئازاری توندی سک: زۆرجار لە بەشی سەرەوەی سکدا کە دەگوازرێتەوە بۆ پشت، لەوانەیە دوای خواردن زیاتر بێت.

6- هەڵئاوسانی سک : لەوانەیە پەیوەندی بە کۆبوونەوەی شلە یان هەوکردنەوە هەبێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە