کاتی کردنەوەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەرووی شۆفێراندا راگەیەندرا
8 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمپانیای قەیوان ڕایگەیاند، کۆتایی ئەم مانگە بەشێکی شەقامی 100 مەتری بەرووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.
دلێر کەمال، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمپانیای قەیوان رایگەیاند: 26 کیلۆمەتر لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی تەواو کراوە و کۆتایی ئەم مانگە ئەو بەشەی شەقامەکە دەکرێتەوە.
باسی لەوەشکردووە: ئەو بەشەی شەقامەکە کە کارکردن تێیدا کۆتاییهاتووە پێکدێت لە یەک ئۆڤەرپاس، پێنج ئەندەرپاس، یەک بەرزەپرد، حەوت یەکتربڕ و 68 ئاوبەرە.
بەپێی ئەو وادەیەی بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار داندراوە وا بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2026دا شەقامەکە بەتەواوەتی کۆتایی بێت و بەرووی شۆفێراندا بکرێتەوە.
|