سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین: بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و دینی و سیاسیه
2025-11-04
200 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به دانیشتن و بایكۆتكردنی ده‌نگدان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكرێت و بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و دینی و سیاسیه.
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین له میانه‌ی به‌رنامه‌ی سه‌رخستنی لیستی یه‌كگرتوو له‌دیدارێكی له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ئه‌ندامان و كادیرانی سنوری مه‌ڵبه‌ندی 14ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێری حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند، یه‌كگرتو هه‌میشه له‌به‌ره‌ی خه‌ڵك و مافخوراوانی خۆیه‌تی، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نوێنه‌ره‌كانیان به‌رده‌وام داكۆكیكار بونه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و ده‌نگیان دلێره بۆ مافی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران.
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین باسی له‌وه‌شكردوه، به‌شداریكردنی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كان و چونیان بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان گرنگه و به دانیشتن و بایكۆتكردنی ده‌نگدان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكرێت و بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و دینی و سیاسیه.
هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی رونیكردۆته‌وه، "ده‌بێت بهدهنگدانتان كه‌سانی خاوه‌ن رابردو پاك و ئه‌زموندار بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كار بۆ گێرانه‌وه‌ی مافه‌كانتان بكه‌ن".
یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی چڕكردۆته‌وه و ده‌یه‌وێت ژماره‌ی كورسیه‌كانی ئێستای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه چوار كورسی هه‌یه، زیاد بكات و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ڕێگه‌ی شاندی باڵاوه سه‌ردانیكردنی سه‌رجه‌م ناوچه جیاجیاكانی ده‌ستپێكردوه.
|