ته‌یف سامی واده‌ی ناردنی موچه‌ی دیاریكرد
2025-11-18
143 جار خوێنراوەتەوە
تەیف سامی وه‌زیری دارایی عێراق له‌په‌راوێزی به‌شداریكردنی له دیداری مێپس له دهۆك ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، هەفتەی داهاتو موچەی مانگی (ئه‌یلول/9)ی موچه‌خۆران خه‌رجده‌كه‌ین.
تەیف سامی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هەمو زانیارییەکانی موچه‌ی مانگەکانی دیکەیان پێداوین، تەرازوی پێداچونەوە، داهاتی نانەوتی و بەردەوامبونی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە، بۆیه هەمو شتێک چارەسەر دەبێت ئینشائەڵا".
سه‌باره‌ت به ناردنی موچه‌ی مانگی (ئه‌یلول/9)ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌یف سامی ئاشكرایكرد، "هه‌فته‌ی داهاتو ئینشاڵا موچه ره‌وانه ده‌كه‌ین".
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆ ٧ڕۆژ، ده‌ستكراوه به ئاماده‌كردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی مانگی (ئه‌یلول) و هەوڵدەدەین لە 48 کاتژمێریی داهاتودا ڕەوانەی بەغدای بکەین.
له‌ئێستادا موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی موچه‌ی مانگی (ئه‌یلول/9)دان و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوشدا حكومه‌تی عێراق ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی موچه‌خۆرانی ده‌كات.
|