رێككەوتنی نێوان هەسەدەو دیمەشق چی بەسەر دێت؟
2 کاتژمێر پێش ئێستا
172 جار خوێنراوەتەوە
پێشبینی دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا رێككەوتنی نێوان هەسەدەو دیمەشق رادەگەیەنرێت و واشنتۆن و بەریتانیاو فەرەنسا و ئەڵمانیا فشاری جدی دەکەن بۆ ئەوەی پێش کۆتایی ئەمساڵ ڕێککەوتنەکە یەکلایی بکرێتەوە.
تەلەفزیۆنی سوریا بڵاویکردەوە پێشبینی دەکرێت بەر لە کۆتایی ئەمساڵ رێککەوتنێکی سەربازی لەنێوان حکومەتی سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات بە نێوەندگیری ئەمریکا ئەنجامبدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە واشنتۆن فشارێکی زۆری خستووەتە سەر حکومەت و هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ئەوەی بەر لە کۆتایی ئەمساڵ ڕێککەوتنەکە واژۆ بکەن
بەپێی زانیارییەکان رێککەوتنەکە بریتییە لە یەکخستنی (90) هەزار ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئاسایش لەناو وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی سوریا.
هەروەها سێ فیرقەی سەربازی هەسەدە لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری تەرخان دەکرێن بۆ ناوچەکانی رەقە و دێرزور و حەسەکە
لە ئێستادا گفتوگۆکان سەبارەت بە خاڵە مشتومڕاوییەکان لە ئارادایە، دیارترینیان هاتنە ناوەوەی هێزەکانی حکومەت بۆ باکوری رۆژهەڵاتی سوریاو دیاریكردنی پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەناو وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ.
هەروەها حکومەتی دیمەشق زانیاری ئەوەی بڵاوکردۆتەوە واشنتۆن، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا فشارێکی زۆر دەکەن بۆ ئەوەی پێش کۆتایی ئەمساڵ ڕێککەوتنەکە یەکلایی بکرێتەوە.و رابگەیەندرێت
|