سودانی: چه‌كداماڵینی گروپه‌كان بڕیارێكی عێراقییه
2026-01-04
332 جار خوێنراوەتەوە
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، بڕیاری داماڵینی چه‌ك له گروپه چه‌كداره‌كان بڕیارێكی عێراقییه و به كۆی ده‌نگ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ندكراوه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی له وتارێكدا له میانی ڕێوڕه‌سمی فه‌رمیی یادی ناوه‌ندیی به بۆنه‌ی یادی شه‌شه‌مین ساڵیادی تیرۆركردنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هاوه‌ڵه‌كانیان رایگه‌یاند، "هه‌وڵه‌كانمان بونه‌ته هۆی كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و گواستنه‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی دو قۆڵی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین و كۆتایی به ئه‌ركی هاوپه‌یمانان دێت، "جگه له‌وه‌ش یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت سنورداركردنی چه‌ك بو له ده‌وڵه‌تدا، كه به كۆی ده‌نگ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ندكرا".
سودانی ده‌شڵێت، "ئه‌م بڕیاره وه‌ك هه‌ندێك وێنای ده‌كه‌ن، هه‌وڵێك نییه بۆ لاوازكردنی عێراق، به‌ڵكو كارێكی نیشتیمانیی دڵسۆزانه به ئامانجی پاراستنی عێراق و لابردنی بیانوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت هێرشبكه‌نه سه‌ر وڵات، بڕیاره‌كه‌ش بڕیارێكی عێراقی ده‌بێت، دور له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی".
رۆژی 3ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2020 له هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكادا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هاوه‌ڵه‌كانیان كرانه ئامانج و كوژران.
|