هه‌سه‌ده مەترسییەک لەبارەی زیندانه‌كانی داعش ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر پێش ئێستا
170 جار خوێنراوەتەوە
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەوڵدەدەن ئەو گرژییانه‌ی سوریا بقۆزنەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئەو زیندانانەی کە تیرۆریستانی داعشی تێدایە، ده‌شڵێت، "هێزەکانمان لە ئامادەباشی تەواودان و هەمو ڕێوشوێنێکی پێویست گیراوەتەبەر".
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی ئاسایشی زیندانه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا، باسی له‌وه‌كردوه، "لە ژێر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخە ئەمنییەی کە بەهۆی هێرشەکانی گروپه‌كانی دیمەشقەوە سەپێنراوە، لەگەڵ کاردانەوەی سەربازی و هەڕەشە بەردەوامەکان بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەوڵدەدەن ئەو هەڵکشانە بقۆزنەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئەو زیندانانەی کە تیرۆریستانی داعشی تێدایە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هێزەکانمان لە ئامادەباشی تەواودان و هەمو ڕێوشوێنێکی پێویست گیراوەتەبەر بۆ دڵنیابون لە ئاسایشی زیندانەکان و ڕێگری‌کردن لە هەر پێشێلکارییەکی ئەمنی".
ناوەندی ڕاگەیاندنی هه‌سه‌ده رونیكردوه‌ته‌وه، "له ئێستا ته‌واوی زیندانه‌كان پاڕێزراون، بەڵام بەردەوامبونی ئەم دۆخە، لەگەڵ هەڵکشانی سەربازی، ڕەنگە ببێتە هۆی تێکچونی سەقامگیری گشتی، هەڕەشەی ڕاستەقینە بۆ سەر ئاسایشی ئەو زیندانانەی کە توخمەکانی داعشیان تێدایە".
هه‌سه‌ده هه‌روه‌ها هۆشداریداوه له‌وه‌ی كه به‌رده‌وامبونی ئه‌و دۆخه "هەڕەشەی گەڕانەوەی ناوچەکە ده‌كات بۆ قۆناغی سه‌ره‌تا، ئه‌وه‌ش دوای چەندین ساڵ لە قوربانیدان لە بەرامبەر تیرۆردا".
|