مەسعود بارزانی: سەرکەوتنی کۆبانێ سەرکەوتنی هەموو گەلی کوردستان بوو
2 کاتژمێر پێش ئێستا
48 جار خوێنراوەتەوە
مەسعود بارزانی لە ساڵیادی تێکشکاندنی داعش لە کۆبانێ پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەوە "سەرکەوتنی هەموو گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی" بوو.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "لە یازدەهەمین ساڵیادی تێکشکاندنی تیرۆریستان لە کۆبانێدا، سڵاو بۆ شەڕڤان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەنێرین کە بە پشتیوانیی هاوپەیمانان لە بەرگرییەکی قارەمانانەدا رێگەیان نەدا کۆبانێ بکەوێتە دەست تیرۆریستانی داعش."
دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی:
لە یازدەهەمین ساڵیادی تێكشكاندنی تیرۆریستان لە كۆبانێدا، سڵاو بۆ شەڕڤان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەنێرین كە بە پشتیوانیی هاوپەیمانان لە بەرگرییەكی قارەمانانەدا رێگەیان نەدا كۆبانێ بكەوێتە دەست تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنێكی گەورەیان لە مێژووی گەلی كورد تۆمار كرد. ئەو سەركەوتنە سەركەوتنی هەموو گەلی كوردستان بوو، سەركەوتنی مرۆڤایەتی بوو بەسەر تیرۆر و تاریكیدا.
|