پەیامی ترەمپ لەسەر ئاگربەستەکەیان لەگەڵ ئێران
1 کاتژمێر پێش ئێستا
18 جار خوێنراوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا رایدەگەیێنێت، هیچ پیتاندنێکی یۆرانیۆم نابێت و ئەمریکا بە هاوبەشی لەگەڵ ئێران هەموو "تۆزە" ئەتۆمییەکان کە لە قووڵاییدا نێژراون، هەڵدەکۆڵێت و لایان دەبات.
هەروەها دەڵێت، "ئێمە لەگەڵ ئێران خەریکی گفتوگۆین و بەردەوامیش دەبین لەسەر پرسی سوککردنی باج و سزاکان. زۆرێک لەو 15 خاڵە پێشتر رێککەوتنیان لەسەر کراوە.
ترەمپ لە پۆستێکی جیاوازتریشدا لە ترووس سۆشیاڵ دەڵێت، بە رێژەی 50٪ پێناسی گومرگی بەسەر کەلوپەلی ئەو وڵاتانە دەسەپێنێت کە چەک بە ئێران دەفرۆشن، بڕیارەکەش بۆ هەمووانە بەبێ جیاوازی.
بەشێک لە قسەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا:
دڵنیا بووینەتەوە کە ئێران گۆڕانکارییەکی بەرهەمداری بەخۆوە بینیوە.
بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران، ئەو یۆرانیۆمە دەردەهێنین کە بەهۆی لێدانەکانمانەوە لە قووڵاییدا نێژراوە.
ئەو یۆرانیۆمەی لە ئێران نێژراوە، لە کاتی لێدانەکانمان لە مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە دەستی لێ نەدراوە.
لەسەر زۆرێک لەو ١٥ خاڵە ڕێککەوتووین کە لە پێشنیازەکەماندا هاتبوو.
ڕژێمی ئێران بە شێوەیەکی بەرهەمدار گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
هەر وڵاتێک چەک بدات بە ئێران، دەستبەجێ باجی گومرگی بە ڕێژەی 50% دەخەینە سەری.
هیچ جیاکاری و بەخشینێک نییە لە توندکردنی باجەکان لەسەر هەر وڵاتێک کە چەک بۆ ئێران دابین بکات.
|