کۆمسیۆنی هەڵبژاردن ناوی دەنگدەرانی نوێ بۆ بایۆمەتری زیاددەکات
1 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، ره‌زامه‌ندی دراوه له‌سه‌ر زیادكردنی له‌دایكبوانی ساڵانی 2005، 2009، 2010 بۆ تۆماری بایۆمه‌تری، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه پرۆسه‌ی تۆماركردن له‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به میدیای یەکێتیی راگه‌یاند: ره‌زامه‌ندی دراوه له‌سه‌ر زیادكردنی ده‌نگده‌رانی نوێی له‌دایكبوانی ساڵانی 2005، 2009، 2010 بۆ تۆماری بایۆمه‌تری و چاپكردنی كارتی بایۆمه‌تری بۆیان.
وتیشی: له‌سه‌ره‌تادا پرۆسه‌ی تۆماركردن بۆ له‌دایكبوانی ساڵی 2008 له‌م مانگی نیساندا ده‌ستپێده‌كات، كه له‌عیراقدا ژماره‌یان یه‌ك ملیۆن و 120 هه‌زار و 341 ده‌نگده‌ره‌و پێویسته سه‌ردانی بنكه‌كانی تۆماركردن بكه‌ن به مه‌به‌ستی تۆماركردنی زانیارییه‌كانیان.
سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستانیش، جومانه غه‌لای رایگه‌یاند: ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی نوێ له دایكبووانی 2008، ده‌گاته 114 هه‌زار و 807 ده‌نگده‌رو پێویسته له‌كاتی راگه‌یاندنی ده‌ستپێكردنی زیادكردنی زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه، سه‌ردانی بنكه‌كانی تۆماركردن بكه‌ن.
|