عێراق داهاتی مانگی ڕابردوی نەوت ئاشكرادەكات

2   کاتژمێر پێش ئێستا  73 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی مانگی رابردوی نەوتی عێراق كەمتر لە دو ملیارد دۆلار بوە و لە باشورەوە 14 ملیۆن و 561 هەزار بەرمیل و لە بۆری كوردستانیشەوە نزیكەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەكراوە.

بەگوێرەی ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) كە وەزارەتی نەوت بڵاویكردوەتەوە، کۆی گشتی هەناردەی نەوت بە هەناردەی نەوتی خاوی کۆندێنساتیشەوە زیاتر لە 18 ملیۆن و 604 هەزار بەرمیل بوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، داهاتی هەناردەكرەكردنەكە بریتی بوە لە ملیارێك و 957 ملیۆن و 121 هەزار دۆلار. کە کۆی قەبارەی نەوتی خاو کە لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق لە ماوەی مانگی ئازاردا هەناردە کراوە، گەیشتووەتە  14 ملیۆن و 561 هەزار و 534 بەرمیل. 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، هەناردەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ملیۆنێك و 271 هەزار بەرمیل بوە، هاوکات هەناردەی کەرکوک لە ڕێگەی هەمان بەندەرەوە گەیشتوەتە دو ملیۆن و 772 هەزار و بەرمیل نەوت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە تەنیا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی (شوبات/2)ـدا پێنج ملیۆن و 551 هەزار و 610 بەرمیل بوە. هەروەها داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی (شوبات/2)ی 2026 بریتی بو لە 99 ملیۆن و 872 هه‌زار و 220 به‌رمیل نه‌وت و داهاته‌كه‌شی شه‌ش ملیار و 814 ملیۆن و 585 هه‌زار دۆلار بوه‌. بەوپێیەش داهاتی ئەم مانگە بەراورد بە مانگی شوبات نزیکەی پێنج ملیار دۆلار کەمیکردوە.  


   ئەمانەش بخوێنەرەوە