وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی نوێی بۆ پزیشکە ئێشکگرەکان دەرکرد
1 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی تەندروستی لە تەواوی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان کردووە داوای رێکخستنەوەی دەوامی ئێشکگری پزیشکە پسپۆڕییەکان لە نەخۆشخانەکان کردووە.
وەزارەتەکە لە ڕێنماییەکەدا دەڵێت: نابێت پزیشکی پسپۆڕی دێرین لەکاتی ئێشکگری لەناو نەخۆشخانە نەبێت و بە مۆبایل و وەتس ئەپ و ڤیدیۆ راوێژ بداتە نەخۆشەکان و خۆی لە نەخۆشخانەی ئەهلی بێت.
دەقی ڕێنماییەکە:
|