لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  25 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عیراق، دەڵێت، لەئەمساڵدا 145 کەس توشی تای خوێنبەربوون و نۆ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، وەزارەتی کشتوکاڵی فیدڕاڵیش ژوورێکی ئۆپراسیۆن بۆ چاودێریکردنی حاڵەتەکانی توشبوون پێکدەهێنیت.

سەیف یوسف، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، کە لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە تاوەکو ئێستا کۆی گشتی 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە.

دەشڵیت: نۆ کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بەوەشکردووە: تەنیا لەیەک هەفتەدا ، 40 حاڵەتی نوێی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە، لەو ماوەیەدا حاڵەتێکی گیانلەدەستدانیش هەبووە، ئەمەش نیشانەی خێرایی بڵاوبوونەوەی پەتایەکە لە ناوچە جیاوازەکاندا لە ماوەیەکی کورتدا.

هاوکات میساق عەبدولحسێن خەفاجی، بریکاری تەکنیکیی وەزارەتی کشتوکاڵ، ڕایگەیاند: ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی بەدواداچوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون پێکهێنراوە و یەکەم کۆبوونەوەمان ئەنجامدا، کەژمارەیەک لە پسپۆڕان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەت ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

خەفاجی ئاماژەی بەوەش کرد لە کۆبوونەوەکەدا، پێداچوونەوە بە دۆخی گشتیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە و حاڵەتە تۆمارکراوەکاندا کراوە .


   ئەمانەش بخوێنەرەوە