لێدوانی فەرمی پارتی لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان
1 کاتژمێر پێش ئێستا
230 جار خوێنراوەتەوە
مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانی پێکهێنانی حکومەت بەردەوامن و کاراکردنەوەی پەرلەمانیش بەندە بە بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکان.
مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەردەوام کۆبوونەوە هەبووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا کۆبوونەوە کراوە، بەڵام ڕەنگە بە بەرچاوی میدیاکانەوە نەبووبێت.
لەبارەی کاتی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، وتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو بابەتە دەوەستێتە سەر گفتوگۆکان و بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە کاتەکەی دیاری دەکات.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا گوتی، چاوەڕوان دەکرێت بابەتی تەواوکردنی کابینەکەی عەلی زەیدی، لە دوای گەڕانەوەی ناوبراو لە ئەمریکا کۆتایی پێ بێت و هەنگاوەکان خێراتر ببن.
|