بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر چەکهەڵگرتنی گشتی راگەیاند
3 کاتژمێر پێش ئێستا
46 جار خوێنراوەتەوە
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رایگهیاند، هێرشەکانی چەتەکانی حکومەتی کاتیی سوریا و داوای لە لایەنەکان کرد یهكیهتی خۆیان بپارێزن و فریونەخۆن، ههروهها دەشڵێت، "داوا لە گەلانی سوریا بە گشتی و بەتایبەتی کچان و کوڕانمان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین کە ڕۆحی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی نیشان بدەن، یەکێتی نەتەوەیی لە نێوان هەمو پێکهاتەکانی سوریادا بپارێزن".
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لهراگهیهندراوێكدا لهبارهی هێرشە بەردەوامەکانی گروپەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا، رایگهیاند، "ئێمە لە نزیکەوە بەدواداچون بۆ ئەو هێرشانەی کە لە لایەن گروپەکانی سەر بە حکومەتی کاتی دیمەشقەوە دەکرێتە سەر هەرێمەکانمان و ئەو پێشێلکارییە قورسانەی کە کاریگەری لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە دەکەن".
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئەو لایەنانە بە ڕونی ڕێککەوتنەکانی دوێنێ کە ئەنجام دراوە پێشێل کردوە، ڕێککەوتنێک کە مەبەست وەستاندن و پەرەسەندنی شەڕەکان بو و هاوکات ڕێگە کردنەوە بو بۆ چارەسەری ئاشتیانە کە هاووڵاتیانی مەدەنی بپارێزێت، بۆیە "ئێمە بە ڕونی ڕایدەگەیەنین کە حکومەتی کاتیی دیمەشق بەرپرسیاری تەواوەتی ئەو پێشێلکارییانەیە کە ئەمڕۆ ڕودەدەن، چونکە گروپە هێرشبەرەکان لەژێر فەرمانی سیاسی و سەربازی حکومەتدان، گرژییەکانی ئێستا دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەم پێشێلکارییە بەمەبەستانەیە".
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دهڵێت، ئهو گروپانه پێشێلکارییەکانیان بەردەوام کرد و ئێستاش بونەتە هۆی گیان لەدەستدانی زۆرێک لە خەڵکانی مەدەنی لە سوریا و ئەوەش بوهتە هۆی زیادکردنی ئێش و ئازارەکانی گەلانی سوریا کە چەندین ساڵە لە نێو شەڕ و ململانێەکاندا ماندوو بون، بۆیە درێژەدان بەم ڕێبازە تەنیا خزمەت بە دوژمنانی سوریا دەکات و وڵات زیاتر بەرەو وێرانی دەبات.
ئیدارەی خۆبەڕێوبەری داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە دەستبەجێ سەرجەم مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکەن و سەرجەم کردەوە سەربازییەکان کە مەترسی لەسەر سەلامەتی خەڵکی مەدەنی هەیە و ئارامی وڵات تێکدەدات ڕابگرن.
هەروەها بانگەوازێکی ڕون بۆ لایەنە گەرەنتیکارەکانی ڕێککەوتنەکە بەتایبەت هاوپەیمانی نێونەتەوەیی کە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و ڕێگری لە پێشێلکارییەکان بکەن، هەروەها "داوا دەکەین جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بە جۆرێک گەرەنتی بکەن کە گیانی گەلانی سوریا بپارێزێت و ڕێگری لە شەڕ و گرژییەکان بکات".
رونیشیكراوهتهوه، "داوا لە گەلانی سوریا بە گشتی و بەتایبەتی کچان و کوڕانمان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین کە ڕۆحی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی نیشان بدەن، یەکێتی نەتەوەیی لە نێوان هەمو پێکهاتەکانی سوریادا بپارێزن و نەکەونە نێو هاندانی هەندێک وتەبێژ و دەزگای ڕاگەیاندنەوە کە ئامانجیان ئەوەیە سوریا بخەنە نێو شەڕێکی نوێیەوە کە لەبری دوژمنانی گەلانی سووریا هیچ کەسێک تێدا سەرناکەوێت".
|