“پاراستنی کوردستان و دەستکەوتەکانمان تەنیا بە تەبایی دەبێت”
3 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 38 ساڵەی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "تهنيا تاوانێك نهبوو، بهڵكو هەوڵی نهزۆكى سڕینەوەی تهواوى گهلێكى ئاشتيخواز بوو کە برینەکانی تائێستاش لە جەستەی نیشتماندا ماون."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "لە پرۆسەی بەدواداگەڕان و گێڕانەوەی رووفاتی پیرۆزی شەهیدان بۆ باوەشی نیشتمان درێخى ناكهين و ههرچى له توانادا بێت دهبێ خزمهتى زیاتر به كهسوكارى ئەنفالکراوان بكرێت."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئەمڕۆ یادی بهئازارى 38 ساڵەی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالى 1988 دەکەینەوە. ئەو تاوانه سامناكهى رژێمی پێشووی عێراق ئهنجامى دا كه زياتر لە 182 هەزار منداڵ، ئافرهت، پیاو و گەنجی بێتاوانى كوردستانى تيايدا بوونە قوربانی. ئهنفال تهنيا تاوانێك نهبوو، بهڵكو هەوڵی نهزۆكى سڕینەوەی تهواوى گهلێكى ئاشتيخواز بوو کە برینەکانی تائێستاش لە جەستەی نیشتماندا ماون.
لەم یادەدا، سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان دادەنوێنین و سڵاوی ئەمەکداری بۆ بنەماڵە و کەسوکاری خۆڕاگریان دەنێرین. بەپێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانى عێراق، دووپاتى دهكهينهوه كه بهرپرسياريهتيى حکومەتی فیدراڵیی عێراقه قەرەبووی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییان بكاتهوه.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، له هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی ئهنفال وەک جینۆساید بناسرێت. وەک ئەرکێکی مرۆیی و نیشتمانی، لە پرۆسەی بەدواداگەڕان و گێڕانەوەی رووفاتی پیرۆزی شەهیدان بۆ باوەشی نیشتمان درێخى ناكهين و ههرچى له توانادا بێت دهبێ خزمهتى زیاتر به كهسوكارى ئەنفالکراوان بكرێت.
لەم یادهدا، جەخت دەکەینەوە کە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان، تەنیا بە تەبایی و کارى هاوبەشی تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان دەبێت. ئەمە گەورەترین وەفایە بۆ خوێنی شەهیدان و گەرەنتیی داهاتوویەکی باشترە بۆ نەوەکانمان كه به ئومێدهوه لێى دهڕوانين.
سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
14-04-2026سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 38 ساڵەی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "تهنيا تاوانێك نهبوو، بهڵكو هەوڵی نهزۆكى سڕینەوەی تهواوى گهلێكى ئاشتيخواز بوو کە برینەکانی تائێستاش لە جەستەی نیشتماندا ماون."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "لە پرۆسەی بەدواداگەڕان و گێڕانەوەی رووفاتی پیرۆزی شەهیدان بۆ باوەشی نیشتمان درێخى ناكهين و ههرچى له توانادا بێت دهبێ خزمهتى زیاتر به كهسوكارى ئەنفالکراوان بكرێت."
هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردووەتەوە، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانى عێراق، بهرپرسياريهتيى حکومەتی فیدراڵیی عێراقه قەرەبووی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییان بكاتهوه.
نێچیرڤان بارزانی لەم یادهدا جەخت لەوەش دەکاتەوە، "پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان، تەنیا بە تەبایی و کارى هاوبەشی تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان دەبێت.

14-04-2026
|