یارییە ئەلیکترۆنییەکان کاریگەرییان لەسەر جەستە چی دەبێت؟

2   کاتژمێر پێش ئێستا  18 جار خوێنراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ لە ئوسترالیا ئاشکرای دەکات، بەسەربردنی زیاتر لە 10 کاتژمێر یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە هەفتەیەکدا ئەگەری خەوزڕان و زیادبوونی کێش زیاد دەکات.
 
توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی کێرتن لە ئوسترالیا لەسەر سەدان خوێندکاری زانکۆ کرا و دەرکەوت، ئەوانەی هەفتانە زیاتر لە 10 کاتژمێر یارییە ئەلیکترۆنییەکانیان کردووە خەویان ناڕێک بووە و کێشیشیان نزیکەی 2 بۆ 4 کیلۆگرام زیاد بووە.
 
د. ماریۆ سێرڤۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ئێمە ئەوەمان ئاشكراکردووە کە زێدەڕۆیی لە یاریکردن کێشەی جیدی دروستدەکات، نەک خودی یاریکردنەکە.
 
بۆیە پسپۆڕان پێشنیاز دەکەن، لە هەفتەیەکدا کەمتر لە 10 کاتژمێر خۆیان بە یارییە ئەلیکترۆنییەکانەوە خەریک بکەن.
 
پسپۆڕانی ‏دەروونناسی ‌و شارەزایانی بوارەكە هۆشداری دەدەن كە بەكارهێنانی بێ ‏سانسۆری یارییەكان ‌و نەبوونی چاودێری، مەترسی گەورەی لەسەر رەوشتی ‏كۆمەڵگە‌و داهاتووی منداڵان دروست كردووە‎.‎


   ئەمانەش بخوێنەرەوە