فەرمی.. بارسێلۆنا گرێبەستێکی یەکلاکردەوە
5 کاتژمێر پێش ئێستا
12 جار خوێنراوەتەوە
یانەی بارسێلۆنا گواستنەوەی خوان گارسیا، گۆڵپارێزی یانەی ئیسپانیۆلی بۆ ریزەکانی یانەکەی یەکلاکردەوە و ئەو گۆڵپارێزە بەفەرمی ماڵئاوایی لە یانەکەی کرد.
خوان گارسیا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ماڵئاوایی لە یانەی ئیسپانیۆل کرد و دەڵێت "ئەمڕۆ ماڵئاوایی لەو یانەیە دەکەم کە لە تەمەنی 15 ساڵییەوە یاریی بۆ دەکەم، لەو ماوەیەدا هەموو رۆژێک هەوڵمداوە گەشە بکەم، چ وەکو یاریزانێکی تۆپی پێ چ وەکو کەسێک، هەمیشە بە خۆنەویستی و هەوڵ و شانازییەوە بەرگریم لە گۆڵی یانەی ئیسپانیۆل کردووە."
گارسیا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی "هەموو شتێکم بەخشی بۆ ئەوەی یارمەتی تیپەکە بدەم، بۆ ئەوەی بەوپەڕی پابەندییەوە نوێنەرایەتی درێسی یانەکە بکەم، هەروەها بۆ ئەوە بژیم کە پۆشینی درێسەکە چ مانایەکی هەیە."
خوان گارسیا لە پەیامەکەیدا دەڵێت "ئێستا کاتی ئاڵنگارییەکی نوێیە، کە بە جۆش و خرۆشەوە رووبەڕووی دەبمەوە، بەڵام بە رێزێکی زۆرەوە بۆ هەموو ئەو شتانەی بەجێیان دەهێڵم، سوپاس بۆ هەموو شتێک، ماڵئاوا."
دوای ماڵئاواییکردنی لە یانەی ئیسپانیۆل، خوان گارسیا، گۆڵپارێزی 24 ساڵی ئیسپانی پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە دەکات، میدیای ئیسپانیا دەڵێت "گۆڵپارێزەکە بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە ئەو یانەیە و چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستەکەی رابگەیێنرێت."
|