یەکەم کاردانەوەی ریال مەدرید دوای شەرمەزارییەکەی جامی شای ئیسپانیا!

2   کاتژمێر پێش ئێستا  34 جار خوێنراوەتەوە

بومبێکی گەورە لە مەدرید تەقییەوە. فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید زۆر تووڕەیە بەهۆی شەرمەزارییەکەی جامی شای ئیسپانیا، کە ریال مەدرید لە یەکەم یاریی خۆیدا لەژێر سەرپەرشتی ئەلڤارۆ ئەربێلوای راهێنەری نوێی لە قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکە دەرکرا، کە پێدەچێت سەردەمی ئاربیلوا کورتخایەن بێت.
 
دوای ئەو بوومەلەرزە وەرزشییەی شەوی رابردوو مەدریدی هەژاند، کارگێڕیی یانەی ریال مەدرید بێدەنگی شکاند. یانەی ئەلباسێتی، کە یانەیەکی پلە دووی ئیسپانیایە، پەرجوی کرد و بەئەنجامی  3-2  مێرەنگیی لە جامی پاشا وەدەرنا. ئەمە تەنیا دۆڕانێک نییە، ئەمە سکانداڵێکی گەورە و دووەم نازناوە لەم وەرزەدا لە دەستی یانە شاهانەییەکە دەردەچێت، دوای ئەوەی لە سعودیەش جامی سوپەری بەهەمان ئەنجام بە بارسێلۆنا دۆڕاند.
 
ئاربێلوا لەژێر گوشاری سێدارەدا!
 
ئەم شکستە کوشندەیە گورزێکی کەمەرشکێن بوو بۆ ئەلڤارۆ ئاربێلوای راهێنەری نوێ، کە هێشتا مەرەکەبی واژۆکەی وشک نەبووەتەوە و سێشەممەی رابردوو شوێنی چابی ئەلۆنسۆی گرتەوە. هەرچەندە گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2027، بەڵام ئێستا هەموو ئاماژەکان بەرەو ئەوە دەچن کە تەمەنی ئاربێلوا لەسەر کورسیی راهێنانی مەدرید تەنیا تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە بێت.
 
پلانە نوێیەکەی پێرێز ئاشکرا بوو!
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆی کادینا سێر، کارگێڕیی ریال مەدرید متمانەی بە پڕۆژەکەی ئێستا نەماوە و لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە بژاردە گەورەکان بۆ هاوینی داهاتوو. لیستەکە ناوی گەورەی تێدایە:
 
1️⃣ یۆرگن کڵۆپ (ئەڵمانییە ئەفسانەییەکە).
2️⃣ ئینزۆ مارێسکا (داهێنەرە ئیتاڵییەکە).
3️⃣ زینەدین زیدان (خۆشەویستە دێرینەکەی بێرنابیۆ).
 
چاوی مەدرید لەسەر مۆندیالی 2026ـە! 
 

هەموو شتێک بەستراوەتەوە بەو گۆڕانکارییانەی دوای مۆندیالی 2026 روودەدەن. کارگێڕیی یانەی شاهانە چاوەڕێ دەکات بزانێت کام راهێنەری گەورەیە دوای مۆندیال بێ یانە دەمێنێتەوە، بۆ ئەوەی شۆڕشێکی راستەقینە لە پێکهاتەی تەکنیکی یانەکەدا بکات.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە