مەسعود بارزانی زەنگی ئاگادار کردنەوە دەداتە بەغدا
5 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
مه‌سعود بارزانی، هۆشداری توند دەداتە بەغدا و دەڵێت "ڕه‌فتاری به‌غدا له‌باره‌ی موچه‌وه چیتر قابیلی قبوڵكردن نیه و ئەوەی بەغدا دەیکات ئیهانهیە به خوێنی شه‌هیدان و مێژوی کوردستان".
مه‌سعود بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پەیامێکی توندی ئاراستەی بەغدا کرد وتی، " دەسەڵاتدارانی بەغدا وایان لە مووچەکردووە وادەزانرێت خەبات و تێکۆشانی ئەم میللەتە، ئەو هەمو ساڵە، ئەو هەمو سەرکردە و شەهیدە بۆ داواکردنی موچە بوە، ئەگەر خەبات بۆ موچە بوبێت، دەوڵەتانی پێشوتر دەستیان ماچ دەکردین".
مەسعود بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مامه‌ڵه‌كردنی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی موچه‌وه به ڕێنمایی هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌س بوه له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا، جه‌ختی كرده‌وه "ئەو مامەڵەی بەغدا لەگەڵ موچەخۆران کردویانە، بەهیچ شێوەیەک جێگەی قبوڵ نییە".
په‌یوه‌ست به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمیش، مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت، "جەخت لەبنەمای یەك حكومەت، یه‌ك هەرێم و یەك پەرلەمان و یەك پێشمەرگە دەكەمەوە، حكومەتێك ئەم بنەمایەی تیادا نەبێت پێكنەهێنرێت باشترە لەوەی پێكبهێنرێت و ئێمە بەردەوام دەبین لەكاری خۆمان و ، حكومەتێك پێكناهێنرێت لەسەر بنەمای پەنجا بە پەنجا"
|