بانکی جیهانی سزاکانی لەسەر سوریا هەڵگرت
6 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
کۆمەڵەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDA) کە سەر بە بانکی جیهانییە، رایگەیاند، لە 12ی ئایاری 2025ـەوە، ئەو قەرزانەی لەسەر سووریا کەڵەکە ببوون، کە نزیکەی 15.5 ملیۆن دۆلار بوو، دراونەتەوە.
پارەکە لە لایەن سعودیە و قەتەرەوە دراوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، لە ئەنجامی ئەم هەنگاوەدا، لەمەودوا سووریا دەتوانێت داوای قەرز و هاوکاری لە بانکی جیهانی بکاتەوە، بەڵام بە مەرجی پابەندبوون بە سیاسەتە کارپێکراوەکانی دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکە.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە لە 12ی ئایاری 2025ـەوە هیچ بڕە پارەیەکی دیکەی قەرزی کۆمەڵەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لەسەر سووریا نەماوە.
کۆمەڵەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDA)کە سندووقێکی سەربە بانکی نێودەوڵەتییە بۆ یارمەتیدانی وڵاتانی کەمداهات، قەرزی بێ سوود یان بە سوودی کەم پێشکێش بە وڵاتان دەکات بۆ ئەو پڕۆژە و بەرنامانەی کە گەشەی ئابووری زیاد دەکەن و ژیانی خەڵکی هەژار لە سەرتاسەری جیهاندا باشتر دەکەن.
پاککردنەوەی ئەم قەرزانە لەلایەن سعودیە و قەتەرەوە لە کاتێکدایە کە سووریا دوای لە رووخانی دەسەڵاتی نیو سەدەی بنەماڵەی ئەسەد و هاتنە سەرکاری سەرکردایەتییەکی نوێ، هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی و بنیاتنانەوەی وڵاتەکەی دەدات.
|