مەترسییەکی دووکەڵی جگەرە و نێرگەلە بۆ چاوەکان ئاشکرا بوو
2025-07-25
287 جار خوێنراوەتەوە
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کۆمەڵێک هۆکاری باس کردووە کە وا لە چاو دەکەن کز ببێت، یەکێک لەوانە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشانە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، دووکەڵی جگەرە و نێرگەلە مادەی ژەهراوییان تێدایە کە کاریگەرییان لەسەر هەموو جەستە دەبێت، یەکێک لەوانەش چاوەکانە.
بەپێی رێکخراوەکە، ئەو کەسانەشی بەرکەوتەی جگەرەی دەستی دووەمن واتا لەگەڵ کەسێکی جگەرەکێش یاخود نێرگەلەکێش دانیشتوون و بەر دووکەڵەکەی دەکەون، دەشێت تووشی ناڕێکییەکانی چاو ببن وەکو 'وشکبوونەوە، خوران، هەوکردن، سووربوونەوە و ئاوی سپی'.
لە کۆتاییدا پشکنینی پێشوەختە پێشنیاز دەکات کە شەش مانگ بۆ چاوەکان بکرێت.
|