مه‌زڵوم عه‌بدی رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئەحمەد شه‌رع راگه‌یاند
2025-07-29
313 جار خوێنراوەتەوە
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر راگه‌یاند و پشتڕاستیكرده‌وه، "ئێمە لەگەڵ یەک سوپا و یەک حکومەت و یەک دەوڵەتداین و ده‌شڵێت، "كارده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م به‌نده‌كانی رێكه‌وتنه‌كه‌ی مانگی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵ".
مه‌زڵوم عه‌بدی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (العربیه) رایگه‌یاند، سوریا ئاماده‌یه كه داخوازییه‌كانی كورد له‌روی زمان و مافه كلتوریه‌كان جێبه‌جێبكات و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌فه‌رمی ئاگاداری كردوینه‌ته‌وه، داواشمانكردوه زمانی كوردی شانبه‌شانی زمانی عه‌ره‌بی، بكرێته زمانی فه‌رمی له ناوچه كوردنشینه‌كان".
وتیشی، "هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی سیادی ده‌بێت به ناوه‌ندگه‌رایی بمێننه‌وه، جگه له‌وه‌ش 100 هه‌زار چه‌كدار له وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا یه‌كده‌خرێن و ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، ئێمه به‌شێك ده‌بین له وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا، سه‌رجه‌میشمان له‌سه‌ر یه‌كگرتویی سوریا هاوڕاین و نا ناوه‌ندێتی به مانای دابه‌شكردنی وڵات نییه".
سه‌باره‌ت به‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی پاریس كه بڕیاربو هه‌ینی رابردو ئه‌نجامبدرێت، مه‌زڵوم عه‌بدی ئاشكرایكردوه، به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی پاریس ده‌كه‌م، پێشتریش ئاگاداركراینه‌وه كه كۆبونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای دیمه‌شق دواخراوه به‌هۆی روداوه‌كانی سوه‌یداوه".
له‌باره‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان رۆژاڤای كوردستان و دیمه‌شق، فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده رایگه‌یاندوه، له‌ئێستادا سه‌رقاڵی رێكخستنی خولی نوێی گفتوگۆین له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا كارده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی 10ی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش كاتی پێویسته، له‌هه‌مانكاتیشدا هاوڕاین له‌گه‌ڵ حكومه‌ت له‌باره‌ی دروشمی یه‌ك سوپا، یه‌ك حكومه‌ت، یه‌ك ده‌وڵه‌ت".
رونیشیكرده‌وه، "رۆژانه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا هه‌یه، سعودیه‌ش ده‌توانێت رۆڵێكی ئه‌رێنی ببینێت ئه‌گه‌ر وه‌ك ناوبژیوانێك له دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ دیمه‌شقدا، ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاگربه‌ست له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا بگۆڕین بۆ ئاشتییه‌كی گشتگیر".
سه‌باره‌ت به‌كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، مه‌زڵوم عه‌بدی كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌ئه‌رێنی وه‌سفكردوه و باسی له‌وه‌شكردوه، "دیداره‌كه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك شه‌رع ئه‌رێنی بو، دوای سێ كاتژمێر گفتوگۆ توانیمان بگه‌ینه رێككه‌وتن، تاكه بژارده‌ی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ دیمه‌شق گفتوگۆیه".
|