"نزیکەی 100ساڵە عێراق وشكه‌ساڵی وای به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه"
2025-07-29
463 جار خوێنراوەتەوە
میدیا عیراقییه‌كان له‌پێوانه و به‌راوردكردنی وشكه‌ساڵی له‌چه‌ند راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له ساڵی (1933)ه‌وه یه‌كه‌مجاره عیراق بگات به‌و ئاسته به‌رزه‌ی وشكه ساڵی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌میی بارانبارین و كه‌مبوونه‌وه‌ی سەرچاوەی ئاویی وڵاتانی سه‌ر رووباره‌كان (توركیا و ئێران و تاڕاده‌یه‌ك سوریا) ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
خالید شه‌ماڵ وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه:" ئه‌مساڵ یه‌كێكه له وشكترین ساڵه‌كانی عیراق و له دوای ساڵی (1933)وه هیچ ساڵێك قه‌یرانه‌كه نه‌گه‌یشتووه به‌م ئاسته".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" تێكڕای داهاتی ئاو كه ده‌گاته حه‌وزی دیجله و فورات، به به‌راورد به ساڵی رابردوو به رێژه‌ی 27 % كه‌میكردووه و ئێستا گلدانه‌وه‌ی ئاو له به‌نداو و كۆگاكاندا 8%ی كۆی توانای هه‌ڵگرتن پێكده‌هێنێت، كه به‌راورد به ساڵی رابردوو به‌ڕێژه‌ی %57 كه‌میكردووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، لوئه‌ی موختار وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عیراق، له راگه‌یه‌نراوێكدا دەڵێت:"پارێزگاكانی باشوور وه‌ك به‌سره و میسان و زیقار، زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و زۆربه‌ی هۆڕهكانیان وشكیان كردووه".
وشكه‌ساڵی هه‌رێمی كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه‌و به‌هۆی بێبارانییه‌وه چه‌ندین شه‌لال و كانی و سه‌رچاوه‌ی ئاو وشكیان كردووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر رێژه‌ی ئاو له‌هه‌ردوو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان و ئاوی هه‌ردوو به‌نداوه‌كه به‌راورد به‌چه‌ند ساڵی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه.
|