سزادانەوەی شیروان شیروانی کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
5 کاتژمێر پێش ئێستا
22 جار خوێنراوەتەوە
سزادانەوەی شیروان شیروانی ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی دیاری بادینان بە نزیکەی پێنج ساڵ زیندانیکردن کاردانەوەی لێدەکەوێتەوەو ڕێکخراوەجیهانیەکانیش داوای ئازاد کردنی دەکەن.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگای هه‌ولێردا، جارێكی دیكه سزای زیندانیكردنی چوار ساڵ و پێنج مانگ بۆ رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانی دەرکرا كه ماوه‌ی زیاتر له پێنج ساڵه له هەمان زینداندایە.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەڕۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت لەسەرەتای دادگایی كردنی شێروان شێروانی و هاورێكانی مەرجەكانی دادگاییەکە دادپەروەرانە پەیڕەو نەكراوە و بەدەر نەبووە لە دەستتێوەردانی سیاسی، ئامانج لەو پرۆسەیەش دامركاندنەوە و كپكردنی دەنگە ناڕازییەكانە. داوا دەكەین لە دادگای پێداچوونەوە بڕیارەكە هەڵبووەشێندرێتەوە.
هاوکات تیمی ڕێکخراوی CPT ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م پێشێلكاریه‌كانی دادگاییكردنی شێروان شێروانی رۆژنامه‌وانیان تۆماركردوه ده‌شڵێت، "ناڕه‌زایه‌تی قوڵی خۆمان به‌رامبه‌ر به به‌كارهێنانی سیسته‌می دادوه‌ری بۆ سه‌ركوتكردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین، ترساندن و تۆڵه‌كردنه‌وه له ڕۆژنامه‌وانان ده‌رده‌بڕین".
ئاماژە بەوەش دەکەن"مامه‌ڵه‌ی دوژمنكارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به ڕۆژنامه‌وان شێروان شێروانی و ئازادی ڕاده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دانیشتنی دادگاییكردنی ڕۆژنامه‌وانی زیندانیكراو شێروان شێروانی له‌سه‌ر كه‌یسێكی نوێ، له دادگای كه‌تنی بنه‌سڵاوه به‌ڕێوه‌چو، دوای دوو كاتژمێر له دادگاییكردن، شێروان شێروانی، به گوێره‌ی مادده‌ی (229) له یاسای ژماره (111)ی سزادانی عێراقی، به هه‌ڕه‌شه‌كردن له فه‌رمانبه‌رێكی ئه‌منی ناو زیندانی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر تاوانبار كرا و دواتریش به چوار ساڵ و پێنج مانگ زیندانیكردن، حوكمدرا".
شێروان شێروانی لە ئۆکتۆبەری 2020 لەگەڵ چەند رۆژنامەنووس و چالاكوانێكی دیکەی بادینان دەسگیرکران و لە 16ـی شوباتی 2021 بەتۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادران، دواتر لە شوباتی 2022 پاش ناڕەزایەتی و کاردانەوەكان سزاکانیان بەڕێژەی سەدا 50 تا سەدا 60 کەمکرایەوە.
|